بابەتە
سەرەکیەکە: رابەری باڵای شیعەکانی عێراق زەکاتی سەرفیترەی بۆ مانگی رەمەزانی
ئەمساڵ دیاریکرد، بۆ هەر کەسێک هەزار و 500 دینارە.
راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگەی عەلی سیستانی رابەری باڵای
شیعەکانی عێراق بڵاویکردەوە: بەهای زەکاتی
سەرفیترە بۆ ئەمساڵ هەزار و 500 دینارە بۆ هەر کەسێک، ئەمەش لەجێگەی ئەوەی
زەکاتەکە بە ئارد بێت.
پێشتر: چوارشەممەی رابردو، ئەنجومەنی فیقهی عێراق
و دیوانی وەقفی سونە، بڕی زەکات و سەرفیترەیان بۆ مانگی رەمەزانی ئەمساڵ بە سێ
هەزار دیاریکرد و رایانگەیاند؛ رێگەپێدراوە بە خەڵکی غەززە بدرێت.