بابەتە
سەرەکیەکە: هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە ئاهەنگی نەورۆزی شاری ئامەدی
باکوری کوردستان وتارێکی پێشکەشکرد.
چی وت: هەڤاڵ
ئەبوبەکر رایگەیاند؛ ئەمڕۆ رۆژێکی گرنگە و یەکێکە لەو رۆژانەی کە گەلی کورد
لە سەرتاسەری دونیا کۆدەکاتەوە، هەروەها پڕۆسەی ئاشتی تورکیا هەنگاوێکی گرنگە پێشوازی لە بانگەوازی ئاشتی و پڕۆسەی چارەسەری دەكەم،
کورد بە درێژایی مێژو گەلێکی ئاشتیخواز بوە و بەردەوام قوربانی ململانێ ناوچەیی و
ناوخۆییەکان بوە.
چی تر: هەموكات كورد بەشێک بوە لە چارەسەری
كێشەكان و هیچ كات بەشێک نەبوە لە دروستكردنی كێشەكان، چونكە ئاشتی وەک ستراتیژ
سەیر دەكەین.
ئەمەشی وت: ئومێد
دەکەم ئەم نەورۆزە ببێتە نەورۆزی، یەکگرتن و یەکخستنەوەی وتار، کردار، خەبات و ستراتیژی
نیشتیمانیمان، نا بۆ شەڕ، بەڵی بۆ ئاشتی.