دەنگی کوردی ئەمریکا داخرا

درێژتر لە هەواڵ 12 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: لیژنەی داکۆکی لە ئازادیی رۆژنامەنوسی و مافی رۆژنامەنوسان ئیدانەی داخستنی دەنگی کوردی ئەمریکا دەکات.

راگەیەندراوی فەرمی: لیژنەی داکۆکی لە ئازادیی رۆژنامەنوسی و مافی رۆژنامەنوسان رایەگیاند؛ لە بڕیارێکی کتوپڕی حکومەتی نوێی ئەمریکادا، ژمارەیەکی زۆری ئەو میدیایانەی داخست کە بە پاڵپشتێ ئەمریکا لە سەرانسەری جیھاندا پەخش دەکەن، لەکاتێکدا کە دەنگی کوردی ئەمریکا وەک کەناڵێکی نیمچە ئازاد لەم ھەرێمەدا کاری دەکرد و ستاف و پەیامنێریان ھەبو، میدیایەک بو کە بە زمانی کوردی پەخش و پەیامی ھەبو بۆ کوردانی ناوچەکانی دیكەش بەداخەوە داخران.

هاوکات: کەناڵەکانی الحرە و الحرە عراق رادیۆ سەواش داخران و پرۆسەی ھاوکاری و ھاریکاری چەندین دەزگاو میدیاش لە ناوچەکەدا راگیران، ئێمە لەکاتێکدا نیگەرانی خۆمان بۆ ئەم ھەنگاوانە دەردەبڕین، ھیوادارین پێداچونەوە بە بڕیاری داخستنی میدیاکاندا بکرێتەوە، بە تایبەتی دەنگی کوردی ئەمریکا، لەم سەروبەنداشدا بژێوی ژیانی ئەو تیمانەی کاریان بۆ کردوە بە ھەند وەربگیرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا