ترەمپ بڕیاری داخستنی وەزارەتی پەروەردەی ئەمریکای واژۆ کرد

جیهان 8 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا واژۆی لەسەر داخستنی وەزارەتی پەروەردەی وڵاتەکەی کرد.

چی تر: سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند؛ ئەمریکا لە هەر وڵاتێکی دیکە زیاتر پارە لە خوێندکارەکانی وەردەگرێت، بەڵام لە روی ئەنجامەکانی خوێندکاران و سەرکەوتنیانەوە، لە ریزبەندی دواوەی وڵاتانی پێشکەوتوی دیکەیە.

ئەمەشی وت: یەکێک لە هۆکارەکانی داخستنی وەزارەتەکە ئەوەیە کە داهاتی ساڵانەی زیاتر لە ترلیۆنێک و 500 ملیار دۆلارە، بەڵام هێشتا خزمەت بە خوێندکاران ناکات و دۆخی پەروەردە و خوێندکاران لەوپەڕی خراپیدایە.

زیاتر: داخستنی وەزارەتی پەروەردە دەرفەت بە منداڵان و خێزانەکانیان دەدات کە لە سیستەمێک رزگارییان بێت کە شکستی هێناوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا