عێراق گرێبەستێكی گەورەی بۆ دروستکردنى شارێکى پزیشکى واژۆ کرد

درێژتر لە هەواڵ 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: حکومەتی عێراق، گرێبەستی دامەزراندنی شارێکی پزیشکی لە پارێزگای زیقار لەگەڵ کۆمپانیای "CSCEC" چینی واژۆکرد، کە بە یەکێک لە گەورەترین گرێبەستەکان لە کەرتی تەندروستی دادەنرێت.

راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران بڵاویکردەوە؛ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرپەرشتی رێوڕەسمی واژۆکردنی گرێبەستێکی تایبەتی کرد، بۆ دروستکردنی شارێکی پزیشکی لە پارێزگای زیقار لەگەڵ کۆمپانیای (CSCEC)ـی چینی، کە یەکێکە لە گەورەترین گرێبەستەکان لە بواری پزیشکی و چاودێری تەندروستی.

ئەمەش هەیە: سەرۆک وەزیران، هەوڵەکانی سندوقی ئاوەدانکردنەوەی زیقار و وەزارەتی تەندروستی و لایەنە پاڵپشتیکەرەکانی دیکەی بەرز نرخاند، کە بونە هۆی واژۆکردنی ئەو گرێبەستە بە بەهای 490 ملیار دینار و بەمزوانە دەستبەکارەکانی دەکرێت.

چی دیکە: سودانی ئاماژەی بە هەوڵەکانی حکومەت کرد لە جێبەجێکردنی حەوت نەخۆشخانە لە سەرجەم پارێزگاکان و تەواوکردنی پڕۆژە دواکەوتوەکانی نەخۆشخانەکان و گرتنەبەری شێوازی بەڕێوەبردن و کارپێکردنی هاوبەش لەگەڵ دامەزراوە تەندروستیییە نێودەوڵەتییەکان.

زیاتر: پرۆژەی شاری پزیشكی زیقار 13 دامەزراوەی پزیشكی سەربەخۆ لەخۆدەگرێت، كە بریتین لە حەوت نەخۆشخانە، کە بە کۆی گشتی لە 700 قەرەوێڵە پێکدێن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا