بابەتە سەرەکیەکە: لۆکا مۆدریچی کرواتی و یاریزانی هێڵی
ناوەندی یانەی ریاڵ مەدرید خواستی خۆی بۆ مانەوەی لە یانەی شاهانە دوپاتدەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: ناوبراو لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تێلێ
فۆتی فەڕەنسی رایگەیاند؛ دەمەوێت لە ریاڵ مەدرید واز لە یاریکردن بهێنم و ئەمەش
گەورەترین خەونی منە.
زیاتر: سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەشی مۆدریچ ئاماژەی
بەوەکرد، وەرزەکە زۆری ماوە و پەلەم نییە، با ببینین لە داهاتودا چی رودەدات،
بەڵام خەونی من رونە ئەویش وازهێنانە لە ریاڵ مەدرید.