بابەتە سەرەکیەکە: ریکاردۆ کالافیۆری بەرگریکاری ئیتاڵی
و یاریزانی یانەی ئارسیناڵ بەهۆی پێکانەوە بەشدار یاری یانەکەی دژی ریاڵ مەدرید
ناکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شەوی رابردو یاریزانە ئیتاڵیەکە
لە یاری هەڵبژاردەکەی بەرامبەر ئەڵمانیا لە پاڵەوانێتی نەیشنزلیگ لە ئەژنۆی چەپیدا دوچاری پێکان هات
و بەشداری یاری داهاتوی ئیتاڵیا ناکات.
هاوکات: فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی وەرزشی سەبارەت بە
پێکانی یاریزانەکە رایگەیاند؛ پێشبینی دەکرێت بەرگریکارەکە ماوەی سێ بۆ شەش هەفتە لە یاریکردن داببڕێت و لە یاریی یانەکەی بەرامبەر ریاڵ
مەدرید بێبەش دەبێت.
بیرخستنەوە:
شەوی رابردو لە پاڵەوانێتی نەیشنزلیگ هەریەکە لە ئیتاڵیا و ئەڵمانیا روبەڕوی
یەکتربونەوە و یاریەکە بە بردنەوەی مانشافت 2 - 1 کۆتاییهات.