بابەتە سەرەکییەکە: کۆمەڵێک زانیاری
هەستیار سەبارەت بە ئاسایشی نەتەوەیی لە پینتاگۆن دزەی پێکراوە.
راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا
بڵاویکردەوە، زانیاری هەستیاری پەیوەست بە ئاسایشی نەتەوەیی ئاشکرا کراون، لەوانە
پەیوەندییە نهێنییەکان، ئەمەش پێویستی بە لێکۆڵینەوەی خێرا و ورد هەبووە.
زیاتر: وەزیری بەرگری ئەمریکا داوای لە
بەڕێوەبەری هەواڵگری سەربازی کردووە، بە پەلە بەدواداچوون بۆ ئەو دزەپێکردنانە
بكات.
ئەمەش هەیە: لە راگەیەندراوەکەدا باس
لەوەکراوە، دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان راپۆرتێک بۆ وەزیری بەرگری ئامادە دەکرێت،
کە وردەکاری تەواو لەبارەی ئەو دزەپێکردنانە و چۆنیەتی رودانی لەخۆ دەگرێت.
ئەمە لە کاتێکداییە: پێشتر ئیلۆن مەسک خاوەنی كۆمپانیای سپەیس
ئێكس، هەڕەشەی لە کارمەندانی پینتاگۆن کردبوو، کە رەنگە لە پشت دزەپێکردنی زانیارییەکانەوە
بن.