ئەحمەد شەرع داوای رادەستکردنی ئەسەد دەکات

جیهان 20 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: سەرۆکی راگوزەری سوریا بۆ جارێکی دیکە داوای رادەستکردنی بەشار ئەسەد لە روسیا دەکات.

سەرچاوە: ماڵپەڕی ''عەرەبییە'' بڵاویکردەوە، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی راگوزەری سوریا، داوای رادەستکردنی بەشار ئەسەد دەکات بە مەبەستی دادگایکردنی لە خاکی سوریا.

ئەمەش هەیە: سەرەتای ئەم مانگە ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری سەرچاوە دیپلۆماسییەکانەوە بڵاویکردەوە، ئەحمەد شەرع داوای لە روسیا کردووە ئەو پارانەی لەلایەن سەرۆکی پێشووی رژیمەوە لە مۆسکۆ دانراون، بگەڕێندرێتەوە.

زیاتر: بەڵام سەرچاوەکان پشتڕاستیان کردوەتەوە کە شاندی روسیا کە پێشتر سەردانی دیمەشقیان کردووە، شەرعیان ئاگادار کردووەتەوە کە ئەسەد هیچ پارەیەکی لە روسیا دانەناوە.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

مۆدریچ لە ریاڵ مەدرید دەمێنێتەوە؟

وەرزش 10 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا