بابەتە سەرەکییەکە: وەزارەتی پەروەردە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە
گشتییەکانی ئاگادار کردوەتەوە، سبەی دەست بە دەوام دەکرێتەوە و درێژە بە
تاقیکردنەوەکان دەدرێت.
کێ وتی: نەژاد عەبدوڵا بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی
بە BMC رگەیاند: سبەی لە سنوری سەرجەم
پەروەردەکان دەوام دەستپێدەکاتەوە و درێژە بە تاقیکردنەوەکانی نیوەی یەکەمی وەرزی
دوەم دەدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت:
پێش پشوەکانی نەورۆز چوار تاقیکردنەوە ئەنجامدرابون و لە ئێستادا سێ تاقیکردنەوە
ماوە ئەنجام بدرێن.
زیاتر: سبەی تەنها ئەو
خوێندکارانە تاقیکردنەوە دەکەن کە لەگەڵ ساڵنامەی خوێندن دەستیان بە خوێندنی
وانەکانیان کردبو، ئەوانەی کە لە ساڵنامەکە دواکەوتبون رۆژی 13ی مانگی داهاتو
تاقیکردنەوە دەکەن و 22ی هەمان مانگ تەواو دەبن.
ئەمەشی وت:
تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دوەمی خوێندکاران لەکاتی خۆیدا و لەگەڵ سەرجەم
پەروەردەکانی تردا ئەنجام دەدرێن.