دارایی هەرێم: لە نزیکترین کاتدا موچەی مانگی ئازار دەنێردرێت

درێژتر لە هەواڵ 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم کوردستان رایگەیاند، رێکارەکانی وەرگرتنی تەمویلی موچەی مانگی ئازاری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە قۆناغی کۆتایدایە.

راگەیەندراوی فەرمی: تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاویکردەوە تێیدا هاتوە، ماوەی پێنج رۆژە تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بەمەبەستی تەواوکردنی رێکارەکانی ناردنی موچەی مانگی ئازار لە شاری بەغدان.

ئاماژە بەوەشکراوە: لە ئێستادا تیمەکە لەگەڵ فەرمانگەی بودجە و ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لەقۆناغی تەواوکردنی رێکارەکانی وەرگرتنی تەمویلی موچەی مانگی ئازاری هەرێمن.

ئەوەش خراوەتەروو: سەرجەم رێکارەکان لە قۆناغی کۆتایدایە و چاوەڕێ دەکرێت لە نزیکترین کاتدا تەمویلی موچەی مانگی ئازار لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا