"یەکێتی و پارتی دوای جەژن باسی دابەشکاری پۆستەکان دەکەن"

کوردستان 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: دوای پشوەکانی جەژنی رەمەزان هەردو شاندی دانوستانکاری یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبنەوە.

سەرچاوە: میدیای یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڵاویکردەوە: دوای ئەوەی لە ماوەکانی رابردودا شاندی دانوستانکاری هەردولا گەیشتنە دوا رەشنوسی شێوازی کابینەی داهاتوی حکومەت، واژوکردنی رێککەوتن لەسەر پۆستەکانی ئەو کابینەیە بۆ کۆبونەوەی لوتکەی هەردو حزبەکە بەجێدە‌هێڵدرێت.

زیاتر بزانە: بڕیارە شاندی دانوستانکاری هەردولا لەدوای شوەکانی جەژنژی رەمەزان کۆبونەوەیەک ئەنجام بدەن و تیایدا لەبارەی دابەشکاری پۆستەکان لەنێوان هەردو حزب گفتوگۆ بکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا