بە ڤیدیۆ... رێ لە عەزیز وەیسی گیراوە و پارە و ئۆتۆمبێلەکەیان لێبردوه‌

هەمەرەنگ 03/03/2020

لەلایەن: rebin

Alternate Text

هونەرمەند عەزیز وەیسی لە گرتە ڤیدیۆیەکدا رایگەیاند، رێگری لێکراوە و پارە و ئۆتۆمبێلەکەیان لێسەندووە.

عەزیزی وەیسی، هونەرمەندی دیاری رۆژهەڵاتی کوردستان لە پەرەی تایبەتی لە تۆڕی کۆمەلایەتی فەیسبووک لە گرتە ڤیدیۆییەکدا کە ئەمڕۆ سێشەممە ٣ی ئادار ٢٠٢٠ پۆستی کردووە رایگەیاندووە کە لەلایەن چەند کەسێکەوە ڕێگری لێکراوەوە پارەو ئۆتۆمبێلەکەی لێسەندراوە، دەشڵێت : بەڵام خۆم سەلامەتم ، بەڵام هیچ روونکردنەوەیەکی نەداوە لەسەر ئەوەی کێ بووە ئۆتۆمبێل و پارەکانی بردووە بۆچی رێگری لێکراوە و هۆکاری ئەو رووداوە چیبووە.

عەزیز وەیسی، ساڵی ١٩٦٨ لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی گۆرانیی (بۆ تۆرای) لە بواری هونەریدا دەرکەوتووە، تاوەکو ئێستا خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، گۆرانییەکانی بە ستایلی شادە و ساڵانە لە کوردستان و ئەوروپا چەندین ئاهەنگ و کۆنسێرت سازدەکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا