هەڵکەوت زاهیر: مامۆستا و خوێندکار پیرۆزییەکی تایبەتیان لام هەیە

هەمەرەنگ 27/10/2021

لەلایەن: mohameed

Alternate Text

هونەرمەند هەڵکەوت زاهیر روونکردنەوەیەکی لەبارەی دوایین بەرهەمی هونەری خۆی بەناوی "مەدرەسە" بڵاوکردەوە.

سەرباری ئاستەنگەکان مامۆستایان ئەرکیان کێشاوە و پڕۆسەی خوێندن بەردەوام بووە

ئەمڕۆ چوارشەممە، هونەرمەندی ئاوازدانەری کورد هەڵکەوت زاهیر لە روونکردنەوەیەکی ڤیدیۆییدا ئاماژەی بەوەکردووە:" مەبەستمان لە بەرهەمهێنانی کلیپی مەدرەسە ئەوە بووە کە سەرباری ئاستەنگەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا مامۆستاکان ئەرکیان کێشاوە و پرۆسەی خوێندن بەردەوام بووە ".

 ئەوەشی خستووەتەڕوو:" مامۆستا و خۆێندکار و قوتابخانە پیرۆزییەکی تایبەتیان لای من و زۆربەی هونەرمەندان هەیە و هیواخوازم هیچ کەسێک بە هەڵە لە ناوەڕۆکی کلیپەکە تێنەگات ".

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا هەڵکەوت زاهیر کاری ئاوازدانانی بۆ کلیپی مەدرەسە کردووە، کە تێیدا ژمارەیەک هونەرمەندی لاو بەشدارییان تێیدا کردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا