رۆژنامەیەکی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، چاڤی هێرناندێز داوای لە ئیدارەی
بەرشەلۆنە کردووە هێرشبەرێکی یانەی سەدی قەتەڕی بباتە ریزەکانییەوە.
رۆژنامەی "سپۆرت"ی ئیسپانی لە راپۆرتێکیدا ئاماژەی
بەوەکردووە:" بەهۆی نزیکبوونەوەی سێرجیۆ ئاگوێرۆ، هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە
لە وازهێنان لە یاریکردن و پێکانە بەردەوامەکانی مارتن برایسوایت و ئانستۆ فاتی،
چاڤی هێرناندێزی راهێنەی ئەو یانەیە دوایکردووە ئیدارەی بەرشەلۆنە گرێبەست لەگەڵ
بەغداد بونجاح، یاریزانی بەرەگەز جەزائیری و هێرشبەری یانەی سەدی قەتەڕی ئەنجام
بدات ".
رۆژنامەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو:" چاڤی بە باشی شارەزایی لە تواناکانی بونجاح هەیە و بۆ ماوەیەکی زۆر لە
یانەی سەدی قەتەڕی راهێنەرایەتی ئەو یاریزانەی کردووە ".