بەردێکی شوێنەواری لە قەزای بەردەڕەش دۆزرایەوە

هەمەرەنگ 31/07/2022

لەلایەن: lawan

Alternate Text

جوتیارێک لە ناو زەویەکەیدا لە قەزای بەردەڕەش بەردێکی شوێنەواری دەدۆزێتەوە، کە نووسینی مسماری ئاشوورییەکانی لەسەرە.
بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری ئاکرێ، کە سەرپەرشتی هەردوو قەزای ئاکرێ و بەردەڕەش دەکات، لەوبارەیەوە رایگەیاند:" بەردەکە لە چەمی گوندێکی تۆپزاوەی سنووری ناحیەی رۆڤیا لە قەزای بەردەڕەش لەلایەن جوتیارێکەوە دۆزراوەتەوە".

هەوڵدەدرێت نووسینی سەر بەردەکە وەربگێڕدرێت

ئەوەشی خستەڕوو:" بەردەکە هەڵگیراوەتەوە لەئێستادا لە شوێنێکی پارێزراوردا لێکۆڵینەوەی وردی زانستی لەسەر دەدەین، بە تایبەتی وەرگێڕانی ئەو نووسینەی لەسەر بەردەکە هەیە".
راشیگەیاند:" ئەمە یەکەمین جار، شوێنەوار لۆە قەزای بەردەڕەش دەدۆزرێتەوە، بەڵکو چەندین جار شوێنەوار لەو ناوچەی بینراوە و هەڵگیراوەتەوە، بە تایبەتی ئەو شوێنەوارانەی دەگەڕێنەوە بۆ ئاشوورییەکان، کە لە نزیک رووباری خازر و ناوچەی خەنس ژیاون".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا