ماڵپەڕی "نامبیۆ" بڵاویکردەوە، بۆ پێنجەمین ساڵ لەسەر یەک،
ئەمساڵ قەتەڕ بە ئارامترین وڵاتی جیهان دیاریکراوە.
ماڵپەڕی "نامبیۆ" ئاماژەی بەوەکردووە:" هەریەکە لە وڵاتانی
قەتەڕ، ئیمارات، تایوان، دوورگەی مان، عومان، هۆنگ کۆنگ، ئەرمینیا، یابان، سویسرا
و بەحرێن ئارامترین وڵاتانی جیهانن ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" لەکۆی ١٤٢ وڵات، عێراق لە ریزبەندی ٧٢مین
ئارامترین وڵاتانی جیهاندایە ".
ماڵپەڕی "نامبیۆ" لە ساڵی ٢٠٠٩وە ساڵانە ئاماری تایبەت بە
ئارامترین وڵاتانی جیهان بڵاو دەکاتەوە.