لە تایوان توتییەک لە شەقامێکی گشتی لەسەر شانی پیاوێک دەنیشێتەوە، پیاوەکەش لەترسا دەکەوێتەسەر زەوی و حەوزی دەشکێت، بەهۆیەوە خاوەنی توتییەکە زیندانی دەکرێت.
ئاژانسی هەواڵی تایوان بڵاویکردووەتەوە:" ئەو کەسەی لەترسی توتییەکە کەوتە سەر زەوی و حەوزی شکا پزیشکە سکاڵای لەدژی خاوەنی توتییەکە تۆمارکردووە و بەتۆمەتی کەمتەرخەمی لە ئاگاداربوو لە توتییەکەی بە دوو مانگ زیندانیکردن سزادرا و بڕی ٩١ دۆلاریش پێبژاردنی بۆکراوە ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" بەهۆی شکانی حەوزی پزیشکەکە تاکو شەش مانگ نەیتوانیوە بچێتە سەر کارەکەی، بەوهۆیەوە داوای قەرەبووکردنەوەی لە خاوەنی توتییەکە کردووە ".