لە پارێزگای دیالە ئاگر لە نەخۆشخانەیەکی منداڵبوون کەوتەوە و تونرا 16 منداڵی تازە لەدایکبوو رزگار بکرێت.
بەرگری شارستانی دیالە بڵاویکردەوە، ئاگرەکە لە هۆڵێکی منداڵانی تازە لەدایکبووی نەخۆشخانەی گشتی بەلەدروز کەوتەوە و توانرا بە خێرایی ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت و 16 منداڵی تازەلەدایکبوو رزگار بکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، بەرگری شارستانی داوای لە بنکەی پۆلیسی سنوورەکە کرد بانگێشتی تیمێکی شارەزا لە بەڵگەی تاوان بانگهێشت بکەن، بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە لە هوکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە بکەن.
![](https://image.bmctv.krd/root/root/images/152062024448734884_922116823284825_320067057664541776_n.jpg)