بابەتی سەرەکی: سبەی
بانگەشەی گەڕی دووەمی 14ـەیەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران دەستپێدەکات و
تاکو چوارشەممە بەردەوام دەبێت.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد
وەحیدی، وەزیری ناوخۆی ئێران دەڵێت:" پێشبینی دەکرا پڕۆسەکە بکەوێتە گەڕی
دووەمەوە، بۆیە ئامادەیی تەواومان بۆ بەڕێوەبردنی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات کردووە".
بەبیرهێنانەوە: دوێنێ هەینی، هەڵبژاردنی
سەرۆککۆماری ئێران بەڕێوەچوو، بەڵام بەهۆی بەدەستنەهێنانی 50+1ی دەنگەکان لەلایەن
هیچ کاندیدێکەوە، پڕۆسەکە کەوتە گەڕی دووەمەوە.
ئەمەش بزانە: لە گەڕی دووەمدا رکابەرییەکە لە نێوان مەسعود پزیشکیان و
سەعید جەلیلی دەبێت و بڕیارە رۆژی هەینی بەڕێوەبچێت.