بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، کاتێک ماتۆڕسکیلێک سەرپێچی هاتوچۆ
دەکات کامێرای تۆمارکردنی سەرپێچی دیاریدەکات و ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە نزیکین
سزانادرێن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا بۆ
شۆفێران ئاماژەی بەوەکرد:" دەنگۆیەک لەناو شوفێران هەیە کە زۆرجار لە
شەقامەکاندا کاتێک ماتۆڕسکیلێک بە خێرایی بە تەنیشتیاندا تێپەڕدەبێت و کامێرای
چاودێریی تیژڕۆیی وێنەی دەگرێت و فلاش لێدەدات، شوفێری ئەو ئۆتۆمبێلانەی نزیکن لە
ماتۆرسکیلەکە وا دەزانن سەرپێچیەکە بۆ ئەوانیش هەژمار دەکرێت ".
ئەوەشی خستەڕوو، لەو حاڵەتانەدا کامێرای چاودێریی
تیژڕۆیی چوارگۆشەیەکی سەوز وەک ئاماژە دەخاتە سەر ماتۆڕەکە و ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە
خێرایی رێگەپێدراو دەڕۆن هیچ سزایەک نادرێن.