مووچەی مانگی پێنجی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم رەوانە کرا

کوردستان 6 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 340 ملیار دیناری وەک مووچەی مانگی پێنجی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

بە پێی زانیارییەکان، وەزارەتی دارایی عێراق موچەی هێزە ئەمنییەکانی رەوانەی هەرێمی کوردستان کرد و لە چەند ڕۆژی داهاتوشدا دەست بە دابەشکردنی موچەی ئایاری ئەو هێزانە دەکرێت .

ئەمەش لەکاتێکدایە، دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار نزیکەی مانگێک دواکەوتووە، بە هۆکاری ئەوەی پێشتر حکومەتی هەرێم لیستی مووچەی ئەو هێزانەی بە کۆد دەنارد، بەڵام پێش جەژنی قوربان هەولێر و بەغدا رێککەوتن لەسەر ناردنی لیستەکە بە ناوی چواری و تەواوی زانیارییەکانەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا