راپۆرتێک: واشنتن 10 هەزار چەکی قورسی بۆ تەل ئەبیب ناردووە

جیهان 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

بابەتی سەرەکی: راپۆرتێکی رۆیتەرز ئاشکرای دەکات، لە جەنگی غەززەدا واشنتن 10 هەزار چەکی قورسی بۆ تەل ئەبیب ناردووە.

لە زاری سەرچاوەکانەوە: ئاژانسی رۆیتەرز دەڵێت: ئیدارەکەی جۆ بایدن بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنی بۆ ئیسرائیل ناردووە، لەناویدا زیاتر لە 10 هەزار بۆمبی قورس و وێرانکەر هەبوون کە هەر یەکێکیان کێشی 2000 پاوەن بووە، ئەمە بەدەر لە هەزاران موشەکی هێڵفایەر.

وردەکاری زیاتر: دوو سەرچاوەکە ئاشکرایان کردووە، واشنتن 14 هەزار بۆمبی MK-84، شەش هەزار و 500 بۆمبی 500 پاوەنی و سێ هەزار موشەکی ئاسمانی-زەمینی هێڵفایەر و هەزار بۆمبی قەڵغان بڕ و دوو هەزار و 600 بۆمبی بچوك کە لە ئاسمانەوە فڕێدەدرێنەخوار، رەوانەی ئیسرائیل کردووە و لە جەنگی غەززەدا بەکارهێنراون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا