باڵیۆزی ئەمەریکا: هیوادارین ئەمجارەش هەڵبژاردن دوانەخرێت

کوردستان 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

چی روویدا: سەرۆکایەتی هەرێم بۆ جاری پێنجەم وادەی هەڵبژاردنی دیاریکرد و باڵیۆزی ئەمەریکاش پێشوازی لێدەکات.

راگەیەندراوی فەرمی: ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئالینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق لە پەیامێکدا رایگەیاند: پێشوازی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەین لە 20ی تشریندا، داوا لە حکومەتی هەرێم دەکەین گرەنتی هەڵبژاردنێکی پاک و شەفاف بدات.

زیاتر: چەند جارێک هەڵبژاردن دواخراوە، لەپێناو هەرێمی کوردستانێکی دیموکرات، هیوادارین ئەمجارەش دوانەخرێت.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا