وادەی تۆمارکردنی حزب و هاوپەیمانی و کاندیدەکان کۆتاییدێت

کوردستان 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

ئەمڕۆ وادەی تۆمارکردنی حزب و هاوپەیمانی و کاندیدە سەربەخۆکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتاییدێت.

زنیاری فەرمی: ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەو وادەیە کۆتاییدێت کە سێ رۆژ لەمەوبەر کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق درێژیکردەوە بۆ تۆمارکردنی حزب و هاوپەیمانی و کاندیدە سەربەخۆکان.

لێدوانی کۆمیسیۆن: پێشتر جومانە غەلای رایگەیاندبوو کە تا ئێستا 12 حزب و دوو هاوپەیمانی و 77 کاندیدی سەربەخۆ ناویان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکردووە.

زیاتر: رۆژی چوارشەممە سەرۆکایەتی هەرێم رۆژی 20ی تشرینی یەکەمی 2024ی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاب دەرکرد، بەوەش سەرۆکایەتی هەرێم تا ئێستا پێنج مەرسومی تایبەت بەو پرسە دەرکردووە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا