چی روویدا: لەکاتێکدا ئەمڕۆ بەهۆی پشووەوە باڵوێزخانەکە
داخراوە و هیچ کارمەندێکی تێدا نییە، کەسێکی نەناسراو لە بلگرادی پایتەختی سڕبیا هێرشیکردە
سەر باڵیۆزخانەی ئیسرائیل.
کێ وتی: ئیڤێکا داتسیچ جێگری وەزیری ناوخۆی سڕبیا
رایگەیاند: هێرشبەرەکە بە تیروکەوان هێرشیکردووەتە سەر پاسەوانی باڵیۆزخانەکە و برینداری
کردووە.
زیاتر: پاسەوانەکە توانیویەتی وەڵامی هێرشبەرەکە بداتەوە
و تەقەی لێکردووە، بەوهۆیەشەوە ئەنجامدەری هێرشەکە گیانی لەدەستداوە و تاوەکو
ئێستاش هۆکاری پشت رووداوەکە دیار نییە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.