سعودیە داوا لە هاوڵاتییەکانی دەکات بە زووی لوبنان جێبهێڵن

جیهان 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

چی روویدا: باڵیۆزخانەی سعودیە هۆشداری بەپەلەی دایە هاوڵاتییەکانی بۆ ئەوەی لوبنان جێبهێڵن.

راگەیەندراوی فەرمی: باڵیۆزخانەی سعودیە لە لوبنان رایگەیاند: بە وردی چاودێری دوایین پێشهاتەکانی باشووری لوبنان دەکەین، جەختیش لەوە دەکەینەوە کە هاوڵاتییەکانمان خۆیان بە دوور بگرن لە گەشت کردن بۆ لوبنان.

زانیاری زیاتر: باڵیۆزخانەکە دەشڵێت: داوا لە هاوڵاتییەکانمان دەکەین کە بەپەلە و بە زووی خاکی لوبنان جێبهێڵن، لە هەر رووداوێکی نەخوازراویشدا پەیوەندییەمان پێوە بکەن بۆ هاوکاریکردن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا