بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی درێژە بە سیاسەتی حەکیمانەی مام جەلال دەدات

درێژتر لە هەواڵ پێش 2 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: بافڵ جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی سەردانی د. فوئاد مەعسوم سەرۆککۆماری پێشووتری عێراق و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی کرد.

راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی یەکێتی بڵاویکردەوە: لە دیدارەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی خۆشحاڵیی خۆی بە باشتربوونی دۆخی تەندروستی د. فوئاد مەعسوم دەربڕی و ستایشی رۆڵی مێژووییی کرد لە بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کورد.

چی تر: سەرۆکی یەکێتی لە دیدارەکەدا وتی: یەکێتی بە وەفادارییەوە لە خەبات و ماندووبوونی فوئاد مەعسوم و هاوشێوەکانی دەڕوانێت، ئەوان سەرمایەیەکی گەورەن بۆ ئێمە و هەوڵەکانیان لەپێناو سەرفرازیی کوردستان و بونیادنانی عیراقی نوێدا مایەی شانازییە.

ئەمەش هەیە: یەکێتی بە پشتیوانیی خەڵکی کوردستان و تێکۆشەرەکانی، درێژە بە سیاسەتی حەکیمانەی مام جەلال دەدات، پاڵپشتی و پشتیوانیی فوئاد مەعسوم و هاوشێوەکانیشی بەرز دەنرخێنین و بەشوێنپێی ئەواندا هەنگاو بۆ بونیادنانی داهاتوویەکی گەشتر و کوردستانێکی ئاوەدانتر دەنێین.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا