سەرۆکی یەکێتی: هەرێمەکەمان لەبەردەم گۆڕانکاری ریشەییە

درێژتر لە هەواڵ پێش 2 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ لوقمان وەردی و سالار مەحمود، لێپرسراوانی مەڵبەندەکانی راپەڕین و گەرمیان کۆبووەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی یەکێتی بڵاویکردەوە: لەکۆبوونەوەکەدا دوایین ئامادەکارییەکانی یەکێتی لەو سنوورانە بۆ هەڵبژاردن تاوتوێکران و جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان کرایەوە لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجەکانی یەکێتی و هێنانەکەی ‌حوکمڕانییەکی تەندروست.

زیاتر: لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوەکرد، ئەوام قەرزاری خەڵکی سنوورەکانی گەرمیان و راپەڕینن و سەروەرییەکانیان لەسەر دەستی ئەوان تۆمارکراوە، بۆیە پێویستە ئەو خزمەتەی لەو سنوورانە پێشکەش دەکرێت چەند هێندەی ئەو قوربانییانە بێت کە بەخشیویانە.

چی تر: لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی وتیشی: هەموو ئەندامێکی یەکێتی لەخزمەت خەڵکی ئەو سنوورانەدایە و هەموو ئۆرگانەکانمان بە روویاندا کراوەن، ئێمە دڵسۆزیی ئەوان لەیادناکەین و خزمەتکردنیان بەرپرسیارێتییەکە هەرگیز پشتی تێناکەین.

هاوکات: بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی هەڵبژاردنەوە ئاماژەی بەوەکرد: هەرێمەکەمان لەبەردەم گۆڕانکاریی ریشەیی و هێنانەکایەی ‌قۆناغێکی نوێی ‌حوکمڕانیدایە، بۆیە پێویستە هەموو هەوڵەکان لەو چوارچێوەیە و لەپێناو بەدیهێنانی ئەو ئامانجانەدا بێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا