بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەرکی راستەقینەی هەموو یەکێتییەک خزمەتکردنی خاک و خەڵکی کوردستانە

درێژتر لە هەواڵ پێش 2 هەفتە

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە پۆڵا سیروان تاڵەبانی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد.

راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگەی سەرۆکی یەکێتی بڵاویکردەوە: لە دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی رۆڵی پۆڵا سیروان تاڵەبانیی کرد کە پابەند بە ئامانجە باڵاکان.

ئەمەش هەیە: لەدرێژەی دیدارەکەدا سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوەکرد، دۆخی هەرێمی کوردستان و راپەڕاندنی ئەرکە رێکخراوەییەکان ئەرکی راستەقینەی هەموو یەکێتییەک، خزمەتکردنی خاک و خەڵکی کوردستانە.

چی دیکە: لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی وتیشی: پێویستە هەوڵی هەموولایەک لەو چوارچێوەیەدا لەپێناو باشترکردنی ژیانی و گوزەرانی خەڵکدا بێت.

هاوکات: بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بارەی هەڵبژاردنەوە ئاماژەی بەوەکرد: ئێستاش کە بەرەو هەڵبژاردنێکی گرنگ و چارەنووسساز هەنگاو دەنێین، بەرپرسیارێتیی هەموومانە کار بۆ هێنانەکایەی حوکمڕانییەک بکەین کە خزمەتکاری هاوڵاتییان بێت نەک جیاکارییان لەنێواندا بکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا