لە هەر 24 کاتژمێرێکدا زیاتر لە هەزار نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە

درێژتر لە هەواڵ پێش 2 هەفتە

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: مانگی رابردوودا، هەر 24 کاتژمێرێک نزیکەی هەزار و 200 هاوڵاتی بە مەبەستی چارەسەر سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردوە، زیاتر لە 50 نەشتەرگەری ئەنجامدراوە.

راگەیەندراوی فەرمی: بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: لە ماوەی مانگی رابردوو لە رێكەوتی یەکی ئاب تا کۆتای مانگ لە نەخۆشخانەی شار 36 هەزار و 287 نەخۆش سەردانیان كردووە.

ئەمەش هەیە: لەو ژمارەیە 27 هەزار و 847 نەخۆش سەردانی بەشی فریاكەوتن و 7 هەزار و 328 نەخۆش سەردانی بەشی ئۆپی دی و هەزار و 35  نەخۆش سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردی نەخۆشخانەكەیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

چی دیکە: مانگی ڕابردوو 7 هەزار و 300 نەخۆش داخڵ كراون لەنەخۆشخانەی شار، لەو ژمارەیە 2 هەزار و 370  نەخۆش لەبەشی فریاكەوتن و هەزار و نۆ نەخۆش لەبەشی گورچیلەی دەستكرد و هەزار و 154 نەخۆش لەبەشی نەشتەرگەری و 781 نەخۆش لەبەشی هەناوی و 669 نەخۆش لەبەشی شكاوی.

زیاتر: هەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی شار هەزار و 622 نەشتەرگەری جۆراوجۆر و 119 نەشتەرگەری قەستەرە و 86 نەشتەرگەری شەبەكە و باڵۆن و 111 نەشتەگەری بۆ منداڵان ئەنجام دراوە

هاوکات: 95 هەزار و 454 شیكاری تاقیگەیی و دوو هەزار و 136 هێڵكاری دڵ كراوە، هەروەها 6 هەزار و 928 تیشك و 7 هەزار 228 سۆنەر و 465 ئیكۆ و 779 چارەسەری ئەنجامدراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا