چەند حەشارگەیەکی تیرۆریستانی داعش خاپوور کران

درێژتر لە هەواڵ پێش 2 هەفتە

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، چەند حەشارگەیەکی تیرۆریستانی داعش خاپوور کران کە بۆ حەشاردانی چەک و تەقەمەنی بەکارهاتبوو.

راگەیەندراوی فەرمی: دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەكانی ئاسایش، بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی سوپای عێراق، لە ئۆپراسیۆنێکی سەرکەوتوودا لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری توانیان 4 مۆڵگە و شوێنی مانەوەی تیرۆریستان لە چیای جەبەل بۆر لەناحیەی لەیلانی سنوری قەزای داقوق لەناوبەرن.

ئەمەش هەیە: تیرۆریستان ئەم مۆڵگە و حەشارگانەیان بەکارهێنابوو بۆ مەبەستی حەشاردانی چەندین پارچە چەک و تەقەمەنی و تی ئێن تی و ئامێری پەیوەندیکردنی بێتەل و جل و بەرگی سەربازی و خۆراکی تێدا شاردرابویەوە.

زیاتر: دەزگای ئاسایشی هەرێم بەهەماهەنگی سەرجەم هێزە عێراقییەکان، لەهەوڵەکانی بەردەوامە بۆ رووبەڕوبونەوەی تیرۆریستانی داعش و لەناوبردنیان و لەم ئۆپراسیۆنی کێوماڵکردنەدا توانرا چەند مۆڵگەیەکی تیرۆریستانی داعش خاپوور بکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا