وەزارەتی دارایی هەرێم: لەگەڵ بەغدا هاوڕاین سەبارەت بە چارەسەكردنی كێشە داراییەكان

درێژتر لە هەواڵ پێش 1 هەفتە

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، دەرئەنجامی کۆبوونەوەکان لە بەرژەوەندیی فەرمانبەران و مووچەخۆران دەبێت وهەردوولا هاوڕابوون لەسەر چارەسەرکردنی کێشە داراییەکان.

راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم بڵاویکردەوە:  لە درێژەی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابوری لەهەرێمی کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە چارەسەری کێشە ئابوری و داراییەکان لە نێوان ئەنجومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابوری و ئەنجومەنی ئابوریی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.

ئەمەش هەیە: کۆبوونەوەکە لە کەشێکی ئەرێنی و بەرپرسیارانەدا بەڕێوەچوو، هەردولا هاوڕابوون لەسەر چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردولا بەتایبەت ئەو کێشانەی رەهەندی دارایی و ئابورییان هەیە لە سەر بنەمای یاسا و دەستوور.

چی دیکە: وەزارەتی دارایی وتیشی: لە کۆبونەوەکەدا پرسی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و  کێشەکانی تایبەت بە گومرگ و خاڵە سنوورییەکان و رێکارەکانی باج گفتوگۆیان لەبارەوە کراو هەردوولا هاوڕابوون میکانیزمی هاوبەش بۆ چارەسەری کێشەکان بدۆزرێنەوە.

زیاتر: بڕیارە کۆبوەنەوەکان سبەی دووشەممە درێژەیان هەبێت و چاوەڕواندەکرێت دەرئەنجامەکانی لە بەرژەوەندی فەرمانبەران و مووچەخۆران و خانەنشینان بەگشتی و هەرێمی کوردستان بێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا