بابەتە سەرەکیەکە: وەزارەتی ناوخۆی هەرێم سەبارەت بە بۆردوومانکردنی هەولێر
وەڵامی باڵیۆزی ئێران دەداتەوە و دەڵێت، هەموو ئەو تۆمەتە بێ بنەما و درۆ و
بوختانانە بە توندی رەتدەکەینەوە.
راگەیەندراوی فەرمی:
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بڵاویکردەوە: لە دیمانەیەکی
تەلەڤزیۆنیدا باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق تۆمەتێکی بێ بنەما ئاراستەی
هەرێمی کوردستان دەکات و جارێکی دیکە بۆردوومانکردنی خەڵکی مەدەنی لە هەولێر
دەبەستێتەوە بە بەرگریکردن لە خۆیان بەرامبەر ئیسرائیل.
ئەمەش هەیە: هەموو
ئەو تۆمەتە بێ بنەما و درۆ و بوختانانە بە توندی رەتدەکەینەوە کە پێشتریش ئاراستەی
هەرێمی کوردستان کراون.
زیاتر: لێژنەی باڵا لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ سەردانی ئەو شوێنانەی
کردووە کە بۆردوومان کراون و تۆمەتەکان بێ بنەما دەرچوون و رەتکراوەتەوە.