توێژینەوەیەک: خوێ و ئاو کاریگەرییەکانی هەڵامەت کەمدەکاتەوە

تەندروستی 6 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

بابەتی سەرەکی: بەکارهێنانی خوێ و ئاو (خوێیاو) بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی هەڵامەت و بە تایبەت لای منداڵان، ئەنجامێکی باشی دەبێت.

زانیاری: بە گوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی "دەیلی مەیڵ"ی ئینگلیزی، لە زانکۆیەکی سکۆتلەندا توێژینەوەیەک لەسەر سەدان منداڵی توشبووی هەڵامەت ئەنجامدرا، کە بەشێکیان رۆژانە چوار جار چەند قەترەیەک لە ئاوی خوێیان کردە ناو لوتیانەوە، بەشەکەی دیکەش دەرمانی وەک پاراستیامۆڵیان پێدرا.

ئەنجامی توێژینەوەکە: دەرکەوت ئەوانەی ئاوی خوێیان پێدراوە لە ماوەی شەش رۆژدا چاکبوونەوە، بەڵام ئەوانەی دەرمانیان پێدرا دوای هەشت رۆژ لە هەڵامەت چاکبوونەوە.

هۆکار: ئەو خانانەی لە ناو لوتدا هەن، کلۆریدی ناو خوێیەکە بۆ بەرهەمهێنانی ترشی هیبۆکلۆرۆس بەکاردەهێنن، کە کار دەکات بۆ پارێزگاریکردن لە ڤایرۆسەکان.  

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا