هەڤاڵ ئەبوبەکر: سەرۆکی یەکێتی پشتیوانی بۆ بڕیارەکانمان دەربڕی

درێژتر لە هەواڵ 1 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: دوێنێ پارێزگاری سلێمانی سەردانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرد.

بۆ: بەشێکی کۆبوونەوەکە سەردانێکی دۆستانە بوو، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی پێشتر سەردانی پارێزگای سلێمانی کردووە و بەنیازە لە داهاتوویەکی نزیکدا سەردانمان بکاتەوە.

چی تر: لە کۆبوونەوەکەدا بەلامانەوە گرنگ بوو باسی بابەتە هەستیارەکان بکەین بە تایبەتی ئارامی و ئاسایشی گشتی کە زۆر بەلای ئێمەوە گرنگە.

چی وترا: بە راشکاوانە بە سەرۆکی یەکێتیم راگەیاند، حەزمان دەکرد دەوڵەتداری لە کوردستان هەبووایە و دامەزراوەکان تەنها بەدەستی حزبەوە نەبوونایە و هێزە ئەمنییەکان موڵکی دەوڵەت بوونایە.

ئەمەش بزانە: لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی راوێژمان کرد لەسەر ئەوەی هێزە ئەمنییەکان تێکەڵی بانگەشەی هەڵبژاردن نەبن، دیاردەی چەکداری، کەژاوە و نمایشی سەربازی لە بانگەشەدا رێگەپێدراو نییە، ئەویش پشتیوانی تەواوی بۆ ئەو بڕیارانە دەربڕی.

هاوکات: سەرۆکی یەکێتی پابەندی تەواوی بەو رێنماییانە راگەیاند کە پارێزگای سلێمانی لەبارەی هەڵمەتەکانی بانگەشەوە بڵاوی کردبووەوە.


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا