" هیچ پاساوێک بۆ مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق نەماوە"

عێراق 4 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، هیچ پاساوێک بۆ مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراقدا نەماوە.

کێ وتی: حوسێن عەلاوی راوێژکاری محەمەد شیاع سودانی رایگەیاند: بەپێی ئەو خشتەیەی بۆیان دیاریکراوە، ئێستا هیچ پاساوێک بۆ مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق نەماوە.

ئەمەشی وت: عێراق پێویستی بە لێهاتووی ئەوان هەیە بۆ رووبەڕوبوونەوەی داعش و نزیکەی 2500 سەربازیی ئەمەریکا تا ئێستا لە چوارچێوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق ماونەتەوە.

زیاتر: ئەم هێزانە لە ژێر ناونیشانی راهێنەر و راوێژکاران بۆ پشتیوانی لە هێزەکانی عێراق ماونەتەوە، کە پاش تێکشکاندنی داعش لە 2017 ژمارەیان کەمکرایەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا