عێراق: زیاتر لە پێنج هەزار فەرمانبەری هەرێم مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی وەردەکرن

عێراق 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

چی روویدا: دەستەی چاودێرەی کۆمەڵایەتی عێراق ئاشکرایکرد، زیاتر لە پێنج هەزار فەرمانبەر و کارمەندی حکومەتی هەرێم، بەشێوەیەکی نایاسایی مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی لە عێراق وەردەگرن.

راگەیەندراوی فەرمی: ئەحمەد موسەوی، بەڕێوەبەری دەستەی چاودێرەی کۆمەڵایەتی عێراق دەڵێت:" دوای وردبینی لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، دەرکەوت زیاتر لە پێنج هەزار مووچەخۆری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ، بەشێوەیەکی نایاسایی مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی لە عێراق وەردەگرن".

ئەمەشی وت: ئەم پێشێلکارییانە لە نێوان ساڵانی 2016 تاکو 2021 ئەنجامدراون، ئاشکراکردنی ئەم دۆسیەیەش دوای رێککەوتنی سەرۆکوەزیرانی عێراق و حکومەتی هەرێم هاتووەتە ئاراوە.

زیاتر: ئاشکراکردنی ئەو دۆسیەیە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتییە بۆ گێڕانەوەی ئەو پارانەی نەیاسایی خەرجکراون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا