عێراق مینحەی ساڵانە بە رۆژنامەنووسان، هونەرمەندانان و نوسەران دەدات

عێراق 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

بابەتی سەرەکی: وەزارەتی رۆشنبیری عێراق روونکردنەوە لەبارەی پێدانی مینحەی ساڵانە بە رۆژنامەنووسان، هونەرمەندان و نوسەران دەدات.

کێ وتی: ئەحمەد فەکاک بەدرانی، وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەواری عێراق دەڵێت:" لەگەڵ گەیشتنی پارەکە راستەوخۆ دابەسکردنی مینحەی ساڵانەی رۆژنامەنووسان، هونەرمەندان و نوسەران رادەگەیەنین".

ئەمەشی وت: پێشتر بڕی ئەو پارەیەی بۆ مینحەی ساڵانەی ئەو توێژە تەرخان کرابوو بریتی بوو لە 27 ملیار دینار، بەڵام ئەمساڵ بڕەکەی زیادیکردووە و گەیشتووەتە 32 ملیار دینار، چونکە ژمارەی رۆژنامەنووسان، هونەرمەندان و نوسەران زیادیکردووە.

روونکردنەوە: ساڵانە وەزارەتی رۆشنبیری عێراق بڕە پارەیەک بە ئەندامانی سەندیکای رۆژنامەنووسان و هونەرمەندان و یەکێتی نوسەران دەدات، ساڵانەش بڕەکەی دەگۆڕدرێت، ساڵی رابردووش هەر ئەندامێک 700 هەزار دیناری پێدرا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا