چی روویدا: لە شاری بەسڕەی باشووری عێراق منداڵێکی تەمەن
13 ساڵان سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەی بە چەک دەکوژێت.
کێ وتی: فەرماندەیی پۆلیسی بەسڕە دەڵێت:" رووداوەکە
دوێنێ دووشەممە روویداوە و بەهۆیەوە دایک
و باوکی منداڵەکە لەگەڵ برایەکی گیانیان لەدەستداوە".
ئەمەشی وت: منداڵەکە بەهەڵە ئەو کارەی ئەنجامداوە، دوای
رووداوەکەش منداڵەکە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەش لە دۆسیەکە بەردەوامە.