بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بڕیاریداوە بەرەکانی جەنگ
لە باکوری وڵاتەکەی و دژی حزبوڵای لوبنانی فراوانتر بکات.
کێ وتی: میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە: بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆک
وەزیرانی ئیسرائیل بە وەزیرانی کابینەی جەنگی راگەیاندووە، ئیسرائیل بەرەو
ھەڵمەتێکی سەربازی بەرفراوان لە باکوور هەنگاو دەنێت و ئامادەکاری دەکەن بۆ ئۆپراسیۆنێکی گەورە دژ بە حزبوڵایی لوبنان.
ئەمەش هەیە: ھەرچەندە تا ئێستا ھیچ وادەیەک بۆ دەستپێکردنی ئەو ھێرشە
سەربازییە دیارینەکراوە دەکرێت هەفتەیەک یاخود چەند مانگێک بخایەنێت.
زیاتر: فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە
باکور پەیوەستە بە ئامادەیی سوپای ئیسرائیل و پشتیوانی سیاسی نێودەوڵەتی.