کارنامەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بڵاوکرایەوە

عێراق 4 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سبەینێ پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواركردنەوەی یاسای باری کەسێتی و خوێندنەوەی دووەم بۆ یاسای لێبوردنی گشتی دەكات.

راگەیەندراوی فەرمی: راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە: سبەینێ پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواركردنەوەی یاسای باری کەسى و خوێندنەوەی دووەم بۆ یاسای لێبوردنی گشتی دەكات.

ئەمەش هەیە: هەر لە كۆبوونەوەكەدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای پاراستنی خاوەنداریی فكری دەكرێت، هەروەها دەنگ بە پرۆژە یاسای بە كرێدانی زەوی كشتوكاڵی حكومەت دەدرێت.

زیاتر: هەروەها خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای فڕۆكەوانی مەدەنی دەكرێت و بڕیارە كۆبوونەوەكەی سبەینێی كاتژمێر یەک بەرێوەبچێت.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا