بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆک
وەزیرانی ئیسرائیل ھەڕەشەی دورخستنەوەی وەزیری بەرگری وڵاتەکەی دەکات بەهۆی
دژایەتیکردنی فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان لە لوبنان.
کێ وتی: رۆژنامەی تایمزی ئیسرائیلی بڵاویکردوەتەوە: بنیامین ناتانیاھۆ
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل جارێکی دیکە ھەڕەشەی دورخستنەوەی یواڤ گالانت وەزیری
بەرگری وڵاتەکەی کردووە، ئەگەر بەردەوام بێت لە دژایەتیکردنی ئۆپەراسیۆنە
سەربازییەکانیان بۆسەر لوبنان.
زیاتر: یواڤ گالانت پێی
وایە ئەو کاتە گونجاو نییە بۆ هێرشێکی لەو شێوەیە، دەیەوێت دەرفەتێک بدات بە
چارەسەری دیپلۆماسی لە باکوور و رێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە.
چی دیکە: رووبەڕووبوونەوە نێوان ناتانیاهۆ و گالانت روویداوە،
ئەمەش ناکۆکی سیاسی و کەسیەکانیان زیاتر دەکات.