کۆمیسیۆن: دەرفەت بە هیچ لایەنێک نادرێت ساختەکاری بکات

درێژتر لە هەواڵ 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، رێژەی گزیکردن و ساختەکاری لە هەڵبژاردنی پەرلەمان سفر دەبێت و دەرفەت بە هیچ لایەنێک نادرێت ساختەکاری بکات.

لێدوانی فەرمی: حاکم عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: زیاتر لە %95ـی کارەکانی پرۆسەی هەڵبژاردن تەواوکراون و ئەوەی کارتی بایۆمەتری پێ نەبێت ناتوانێت دەنگبدات.

ئەمەشی وت: ئامێری ئەلیکترۆنی پێشکەوتوو لە پرۆسەی دەنگدان بەکاردەهێنرێت و دابەشکراون بەسەر بنکەکانی دەنگداندا.

چی دیکە: رێژەی گزیکردن و ساختەکاری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سفرە و دەرفەت بە هیچ لایەنێک نییە ساختەکاری بکات.

زیاتر: لەوپەڕی ئامادەباشیداین بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی هەڵبژاردنە و ئەم هەڵبژاردنە تەواو جیاوازە لە هەڵبژاردنەکانى پێشوو نۆ کونسوڵخانە ئامادەییان نیشانداوە بۆ چاودێرییکردنی پرۆسەکە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا