بافڵ جەلال تاڵەبانی: حەوت ساڵ لەمەوبەر سەرکردەیەک، باوکێک و نیشتمانپەروەرێکمان لەدەستدا

درێژتر لە هەواڵ 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

چی روویدا: بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی لەبارەی ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال بڵاوکردەوە و دەڵێت " حەوت ساڵ لەمەوبەر ئێمە سەرکردەیەک، باوکێک و نیشتمانپەروەرێکمان لەدەستدا کە ئەویش سەرۆک مام جەلال بوو".

راگەیەندراوی فەرمی: بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند:" ئەمڕۆ ئێمە لە کەرکوک بووین، ئەو شارەی سەرۆك مام جەلال بە قودسی کوردستان ناوی دەبرد و نازناوی شاری پێکەوەژیانی پێبەخشی، لەو پێناوەشدا هەوڵی زۆریدا تاوەكو هەر بەو شێوەیە بمێنێتەوە".

ئەمەشی وت: قوربانیدان و دیدگای ئەو بۆ کوردستانێکی یەکگرتوو، دیموکرات و ئاوەدان بەردەوام ئیلهاممان پێدەبەخشێت.

لەبارەی هەڵبژاردنەوە: لەگەڵ نزیکبوونەوەی ئەم هەڵبژاردنە گرنگەش، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەخت لە خزمەت، خۆڕاگری و ئەرکی خۆی بەرامبەر بە گەلەکەمان دەکاتەوە.

چی تر: بافڵ جەلال تاڵەبانی باسی لەوەکرد:" یەکێتی ئێستا بەهێزترە و كاری زیاتر دەكات تاوەكو هەموو دەنگێك ببیسترێت و هەموو كەسێك لە خۆشگوزەرانیدا بێت، ئێمە كار بۆ بەدیهێنانی ئەو داهاتووە دەكەین كە سەرۆك مام جەلال خەونی پێوەدەبینی".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا