خامنەیى: ئەگەر پێویست بکات هێرش دەکەینەوە سەر ئیسرائیل

درێژتر لە هەواڵ 13 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

چی روویدا: رێبەری باڵای کۆمارى ئیسلامیى ئێران، پاش پێنج ساڵ وتارى هەینى لە تاران پێشکەش کرد وتی، ئەگەر پێویست بکات جارێکى دیکە هێرش دەکەنەوە سەر ئیسرائیل.

پەیامی فەرمی: عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆمارى ئیسلامیى ئێران دەڵێت:" دوژمنی گەلی ئێران هەمان دوژمنی گەلی فەلەستین، لوبنان، عێراق، میسر، سوریا و یەمەنە و ژووری فەرمانیان یەک شوێنە، بەڵام شێوەی کارکردنیان لە وڵاتانی جۆراوجۆر، جیاوازە.''

ئەمەشی وت: دەستدرێژیکاران دەیانەوێت جیاوازی لە نێوان گەلانی موسوڵمان دروستبکەن و دەیانەوێت وڵاتانی ئیسلام پێکەوە نەبن و دڵ و جەستەیی موسڵمانان بەرامبەر یەکیتر نەهێڵێن.

چی تر: عەلی خامنەیی باسی لەوەشکرد:" دەبێت پشتێنی بەرگریی سەربەخۆی خۆمان لە ئەفغانستانەوە بۆ یەمەنە لە ئێرانەوە بۆ غەززە توند بکەن، گوتیشی "ئێمە بۆ جێبەجێکردنی یاساکانی ئیسلام کەمتەرخەمیمان نەکردووە"

ئەمەش هەیە: وتارەکەی خامنەیی بەبۆنەی رێوڕەسمی رێزلێنان بوو لە حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵای لوبنان و عەباس نیلفرووشان، فەرماندەی باڵای سوپای پاسداران، کە لە 27ـی ئەیلول  لە هێرشی مووشەکیی ئیسرائیلدا بۆ سەر بنکەی سەرەکیی حیزبوڵا لە بەیروت کوژران.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا