بابەتیە سەرەکییەکە:
مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران لەگەڵ فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودییە
لە قەتەڕ کۆبووەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت:
سەرۆککۆماری ئێران لەسەر بانگهێشتی ئەمیری قەتەڕ و بە مەبەستی بەشداریکردن لە
کۆڕبەندی هاوکاری ئاسیا لە دەوحەیە.
ئەمەش هەیە: سەردان و
کۆبوونەوەکانی سەرۆککۆماری ئێران لە قەتەڕ لەکاتێکدایە، باسەکان لەسەر
وەڵامدانەوەی ئیسرائیل بۆ هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بەردەوامە.