بابەتە سەرەکییەکە:
وڵاتانی G7 رێککەوتوون
لەسەر سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ئێراندا بەهۆی هێرشکردنە سەر ئیسرائیل.
کێ وتی: ماتیۆ میلەر وتەبێژی
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند: مەبەست لە سەپاندنی ئەم سزایانە بە سەر
تاراندا، وەڵامدانەوەی ئێرانە لە هێرشە قبوڵنەکراوەکەی بۆ سەر ئیسرائیل.
زیاتر: وەزیرانی دەرەوەی
وڵاتانی G7 لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ئەو بڕیارەیان داوە و لە داهاتوویەکی
نزیکدا بڕیارەکە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.