میدیاکانی ئیسرائیل: شوێنگرەوەی حەسەن نەسڕوڵا کوژرا

جیهان 17 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

چی روویدا: دەنگۆی کوژراونی هاشم سەفیەدین، شوێنگرەوەی حەسەن نەسڕوڵا لە بۆردومانێکی فڕۆکەکانی ئیسرائیل لە بەشووری بەیروت بڵاوکرایەوە.

کێ وتی: کەناڵی ١٢ی ئیسرائیلی دەڵێت:" بە دەیان تۆن تەقەمەنی هێرشکراوەتە سەر شوێنی خۆحەشاردانی هاشم سەفیەدین لە ژێر زەوی، ئەم هێرشەش زۆر لە هێرشەکەی حەسەن نەسڕوڵا بە‌هێزتر بووە".

زیاتر: تاکو ئێستا حزبوڵای لوبنان کوژرانی ئەو سەرکردەیەی خۆی پشتڕاست نەکردووەتەوە.

ئەمەش هەیە: هاشم سەفیەدین پوورزای حەسەن نەسروڵڵایە و کوڕەکەی، زاوای قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانە. 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا