بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا: لەماوەی 10 مانگدا 479 حاڵەتی توشبوون بە شێرپەنجە تۆمارکراون

کوردستان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: سەربەست نەجمەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا رایگەیاند، هۆکارەکان زۆرن بۆ توشبوون بە شێرپەنجەی مەمک، لەوانەش بۆماوەیی، نەبوونی منداڵ، پێنەدانی شیری سرووشتی، قەڵەوی، خۆراکی نا تەندرووست، هەروەها لە ماوەی 10 مانگی سەرەتای ئەمساڵدا  479  حاڵەتی توشبوون بە شێرپەنجە تۆمارکراون، بەروارد بە ساڵی ڕابردووش 64 حاڵەت زیادیکردووە.

لێدوانی فەرمی: دکتۆر یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ئاماژەی بەوەدا هۆشیاری ژنان گرنگە لە نیشانە پێشوەختەکانی توشبوون بە شێرپەنجە، ژنان دەتوانن  خۆیان پشکنین بۆخۆیان بکەن، سەرەکیترین نیشانەش هەستکردنە بە گرێ لە مەمکدا، هەروەها تێكچوونی شێوازی پێست و هاتنە دەرەوەی جەراعەتە لە مەمکدا.

ئەمەشی وت: ئەوانەی لە قۆناغی سەرەتای توشوبوندان واتە ئاستی یەک و دوو، چارەسەرەکانیان هەرزانەو لە کەرتی گشتی بەردەستە، ئەوانەشی دەگەنە قۆناغی کۆتایی چارەسەکردنیان قورس دەبێت.

زیاتر: بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا رایگەیاند رێژەی چاکبوونەوە لە نەخۆشی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەکەیان، لە ئاست ستانداردە جیهانییەکاندایە، هەروەها پیاوان ئەگەری توشبوونیان بە شێرپەنجەی مەمک لە ٪1یش کەمترە، لە ماوەی چەندین ساڵی ڕابردووی نەخۆشخانەی هیوادا، تەنها یەک حاڵەتی تووشبوونی پیاوان هەبووە.

ئەمەش بزانە: لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی هاوبەشدا، کە گرووپی کۆمپانیاکانی فاروق و  نەخۆشخانەی هیوا پێیهەستاون، بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ تووشبووانی شێرپەنجە، کە لەم مانگەدا لەسەر ئاستی جیهان بە ئۆکۆتۆبەری پەمەیی ناسراوە، بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا